سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
دیمه‌نی یه‌که‌م:
ئێواره‌یه‌ک وه‌ک هه‌موو ئێواره سارد و سڕه‌کانی شاره‌که‌م، وه‌ک هه‌موو ئێواره ته‌مگرتووه‌کانی وڵاته‌که‌م، چه‌ن چرکه به‌ر له‌وه‌ی که‌ش و هه‌وای هۆده‌که‌م پڕ بێ له خه‌ونی ڕواوی کچێنیم! پڕ بێ له موسیقای چاوه‌ڕوانی! ڕژایته رۆحی تاریکمه‌وه. ڕژایته خه‌راباتی چاومه‌وه. ساده و ساکار رێت پێگرتم. ساده وه‌ک شنه‌بای داڵاهۆ، وه‌ک به‌رامه‌ی خه‌ونه‌کانی دایه‌گه‌وره‌م، وه‌ک سه‌مفۆنیای هه‌نگاوه‌کانی بێستوون، رێت پێگرتم. رێگرتنێکی غه‌ریب بۆ دیدارێکی ئاشنا. حه‌په‌سام. دڵم هاته له‌رزین، هه‌نگاوه‌کانم رهێڵه دایگرتن و به ناخی زه‌ویدا رۆ چووم. ساده و ساکار رێت پێگرتم. به شه‌رمێکی نارنجییه‌وه، خۆتت ناساند: من ناوم ئیحسانه، خه‌ڵکی دوو کووچه خوار هه‌ناسه‌تم، ئامۆزای فه‌رهادی خه‌ونه‌کانت....
هه‌ر به‌و شه‌رمه نارنجییه‌وه، ژماره ته‌له‌فۆنێکت پێدام. ژماره نا، پاسووردی دڵه‌ڕاوکێکانت، پاسووردی حه‌زیا و خولیاکانت.
هێزێکی نامۆ، نامۆ و غه‌ریب، غه‌ریب و سه‌رگه‌ردان، په‌نجه‌کانمی به‌ره‌و هه‌راسانی په‌نجه‌کانت شۆڕ کرده‌وه. بۆ ساتێک، ساتێکی کورت، کورت تر له هه‌ناسه‌ی ئاخێک و کورت تر له ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانی، له گێژه‌نی نیگاکانتا توامه‌وه، له قووڵایی چاوه‌کانتا بووم به ماسیی خه‌ونه‌کانی زین، بووم به "دوایین زه‌رده‌په‌ڕی خورنشین ". بۆ ساتێکی کورت، رژایته ئه‌لف و بێی هه‌ستیمه‌وه.... من ئیتر عاشق بووم....
دیمه‌نی دووه‌م:
دیسانه‌وه ئێواره بوو.
له هه‌مان کووچه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ، هه‌مان کاتژمێری ئاشنا، وه‌ک هه‌میشه چاوه‌ڕێت بووم. نه‌هاتی....
کات، له هه‌ره‌سی هه‌نگاوه‌کانمدا، نمه نمه ده‌توایه‌وه، هه‌ر نه‌هاتی. شه‌و، سێ هه‌نگاو له هه‌ناسه تێپه‌ڕی، هه‌ر نه‌هاتی. پاییز، له فه‌رهه‌نگی پاییز یاخی بوو، هه‌ر نه‌هاتی. چاوم بوو به ڕمبازی کاکڵه‌مووشانی چاوه‌ڕوانی، هه‌ر نه‌هاتی. بووم به وێردی سه‌ر زاری گورانی، هه‌ر نه‌هاتی. نه‌هاتی نه‌هاتی نا....
دیمه‌نی سێیه‌م:
_ له‌و ڕۆژه‌وه تۆ ڕۆییشتی، چوار وه‌رزی چاوه‌کانم هه‌ر پاییزه. پاییزێکی بارانی .
_ له‌و کاته‌وه‌ی کرمی سیاسه‌ت، له شاره‌که‌مانی هه‌ڵکه‌ندم، خه‌ونه‌کانم له به‌ر کڕیوه‌ی غۆربه‌تا، ڕه‌ق بوونه‌وه .
_ بارانی ته‌نیایی ئه‌مخووسێنێ . بارانی بێکه‌سی گۆناهه‌کانم ده‌شواته‌وه.
_ بێکه‌سی نیشتمانه‌که‌م، له درگا ژه‌نگ لێدراوه‌کانی ده‌روونم ده‌دات، ڕازه پڕ له وه‌همه‌کانی ڕۆحم ئاشکرا ده‌کات .
_ ده‌روازه‌یان لێ دامه‌خه. بهێڵه با بتنۆشن . بهێڵه ڕووتت که‌نه‌وه .
_ ڕووت بوونه‌وه له پاییزی چاوه‌کانتا، ڕووت بوونه‌وه له میحرابی مه‌رگه!
دیمه‌نی چواره‌م:
کاتژمێر 6 ی به‌یانی، گڕکانێک، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک، نا، دڵه خورپه‌یه‌ک، نا،نا له‌رزینێکی بچووک، له سووچێكی تاریکی دڵمدا، له سووچێکی تاریکی رۆحمدا هاته له‌رزین...
کاتژمێر 6 ی به‌یانی، دووباره عاشق بوومه‌وه....
2009/ 10/ 10 به‌رگێن
به بوی سیاست
آغشته است.
دستمالی به من بده.
مرگ را جرم گیری
می کنم.
ژماره 9ی گۆڤاری ئه‌زمه‌ڕ كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران
له ژماره 9ی گۆڤاری ئه‌زمه‌ردا ئه‌م بابه‌ت و زانیاریانه به‌ر چاو ده‌كه‌ون.
1- له كۆشكی سپی سه‌رۆكی كوردستان و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.
2- مه‌سرور بارزانی له دیمانه‌یه‌كی جه‌یمس تاوندا.
3- سه‌قامگیری ئاسایش هۆكارێك بۆ پێشكه‌وتن : نووسینی سابیر ئێسماعیل
4- پارتی گه‌وره گه‌نجه: نووسینی بڵند نه‌وڕه‌س.
5- له په‌ڕاوێزی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران : ئاماده كردنی به‌رهه‌م شێخ یه‌زدین.
6- گرینگی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان، له قۆناخی ئاینده‌دا: نووسینی هێرش مه‌لا جه‌وهه‌ر.
7- مێژووی تیرۆر : نووسینی ئیبراهیم صاڵح.
8- خواستی گوند نشینان له دوای پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی : نووسینی سابیر سه‌یدانی.
9- توانا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی گشتی راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌زمه‌ر ده‌دوێ : گفتوگۆ یاسین عه‌زیز.
10- چیرۆكی ئاسۆ زوو ئاوا بووه‌كان : نووسینی مه‌ریوان حاجی عه‌لی.
11- بوونی توند‌و تیژی له كۆمه‌ڵگای كوردی دیارده‌یه‌كی مێژوویی كۆمه‌ڵایه‌تیه : نووسینی جه‌لال هه‌ورامی
12- هۆكاری لاواز بوونی سێكسی نێوان ژن و مێرد چییه؟ راپۆرت : فه‌ریبا مورادی.
13 – باوه‌ڕت به هاورێیه‌تی كچ و كوڕ هه‌یه؟ ئاماده كردنی سه‌میره شێخ جه‌لال.
14- لێخورینی ئۆتۆمبێل به هێمنی له كاتی باران باریندا : نووسینی محمد شكور بازیانی
15 – رووداوه‌كان له سلێمانی زیاد بوون : ئاماده كردنی نه‌به‌ز محمد شكور _ سلێمانی.
16- كه‌ركوك شاری كوردانه، شێعری شێرزاد هه‌ورامی.
17- ئامۆژگاری بۆ داهاتوو ، شێعری مامۆستا عه‌زیزی حاجی حه‌سه‌ن.
18- شێعری په‌یامی نه‌مری بۆ كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو : نووسینی حه‌مه جاف
19- په‌یڤینی لیوا عه‌لی عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم بۆ ئه‌زمه‌ر. دیدار: ئارام
20- گه‌وره‌دێ ئه‌و گونده‌ی خاوه‌نی 30 شه‌هیده ئاو‌و كاره‌بایان نییه. ئاماده‌كردن : به‌رێوه‌به‌ری نووسین.
21- شێوازه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ : نووسینی فاتیح یاسین موده‌ریس.
22- به هۆی خه‌یانه‌تی هاوسه‌ران شیرازه‌ی خێزان تێك ده‌چێت : ئاماده كردنی هێمن ئارام
