سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
( 1 )
سپیی سپی
له نێوانی مه‌لافه‌یه‌کی سپی دا !
سپی تر به‌ڵام
برووسکه‌ی تاسه‌یه‌کی چڕ
له شه‌وگاری له‌شی سپیت!!
(2 )
کلوو کلوو شه‌و
له کاژێره‌کانی به‌فردا
_ ئه‌سته‌مووڵ _
تا چاو بڕکا زه‌مان و
تا نالی
ته‌نیاتر شیعر !
ده‌دره‌وشێته‌وه به‌ڵام
سپیه‌تی جامانه‌یه‌کی سه‌وز
له ترۆپکی ژانویه‌دا ......
( 3 )
له زستانی ئێواره‌یه‌کی ته‌نیا دا
له ته‌م توومانی دووڕێیانی کراسه‌که‌ت دا
ئه‌م به‌رت مه‌حاڵ و
ئه‌و به‌رت دارستان ،
زه‌نگۆڵ زه‌نگۆڵ تاریکی
له هه‌ناسه‌ت دا ؛
نه موسیقای جگه‌ره‌یه‌کی بێ‌دار و
نه ئاوازی سه‌هۆڵاوی مرۆڤێک
ته‌نانه‌ت !
مۆته‌که‌یه‌ک
ته‌نیا مۆته‌که‌یه‌ک
له شه‌قامی به‌فرینی هه‌نگاوه‌کانت دا ......!
ئه‌سته‌مووڵ 2004
