سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
په‌خشان
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
من گۆتم : خووم به تاریکییه‌وه گرتوه، لێم گه‌ڕێ
تۆ گۆتت: جیهانی ئینتزاع ! درێژ کراوه‌ی خه‌ونه‌کانمان...
من گۆتم : خولیاکان! ته‌نانه‌ت وایرووسێک به درگای ئاسنه‌وه
تۆ گۆتت: تکنۆلۆژی دیواره‌کان ده‌رووخێنێ...
من گۆتم : هێنده خاڵیم ، ڕۆحیانه‌تی گیتاره‌کانیش نامبزوێنێ ته‌نانه‌ت، مردن!
تۆ گۆتت: پاسوۆردی گۆڕه‌کان ده‌ناسم ، شینه وه‌ک چاوانت...
من گۆتم : عه‌سرانێک ...
تۆ گۆتت: سێبه‌رم زه‌مانه و کچێنیم ....
له گێژه‌نی خه‌ڵوه‌تی داسه‌پاودا، ماندوو . چه‌شنی هه‌میشه‌ی ژیان. سه‌ره‌تای ئێواره‌ی په‌یکێک . په‌یکێکی تاریک له وه‌حشه‌تی گه‌نیو . ڕژایته سنووری مین ڕێژکراوی هه‌ناسه‌کانم. چرکه چرکه ئاوێته‌ی جه‌نگه‌ڵستانی ئه‌م کامپیۆتره بووی....
ئه‌و کاته‌ی به به‌ژنی ئه‌لف و بێی به‌تاڵ، ئاوێزان. ته‌نیای ته‌نیا ، ته‌نانه‌ت هه‌موو درگاو په‌نجه‌ره و درزی سێیه‌کانم پلۆم کردبوو. نه بینین و نه بیستن ، هه‌ر هیچ.... مرۆڤایه‌تی و غوربه‌ت و پاڵتاک ، چه‌شنی لاشه‌ی بۆگه‌نی ئه‌م دێڕه بوون. دێڕێک به په‌نتایی ئه‌م سلووله‌و به به‌رزایی نه‌غرۆ بوون.
کلوو کلوو ئاوێته‌ی هه‌ندسه‌ی ئه‌م شیعره بووی...
ئه‌و کاته‌ی چوار ته‌نیشتی چاوانم پڕ بوو له زه‌لکاوی جه‌سته‌ی قاچاخچیانی ئه‌ڤین و ته‌نراو له جاڵجاڵۆکه‌ی ژیان. ژیان نا، په‌له‌قاژه‌ێی سه‌گمه‌رگێکی به‌رده‌وام. ئه‌و کاته‌ی کۆلان به کۆڵان و کافه به کافه‌ی خوێنم ئاوێته‌ی سه‌ره‌تانی سه‌رواکان بوو. پیری و گه‌ڵاڕێزان له وه‌همی ده‌لاقه‌کان دا ، داچۆڕاو له گرێبه‌ندی هه‌ستی ، چه‌شنی با.
تک تک تکایته ڕوحمه‌وه....
هیجره‌تێک به قاچاخ له مه‌مکی حه‌واوه داچۆڕاو تا په‌رده‌ی شه‌رمی تۆ....تا قاقای فرمێسکی پیاوه‌تیم....
نه ڕوومێک نه دوان و قیامه‌ت هه‌ستاوه باوانێ. له پێچی دێڕێک‌دا شین به‌وه ، رووت به‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داپۆشی ڕه‌نگه‌کان. ئینتزاع به لێشاو ...!!!. گه‌ر هه‌ک بووی، دووباوه دێمه‌وه..... ده‌نگه‌که‌ت بنێره. گه‌ر قه‌ت بوو، دووباره دێمه‌وه.... ده‌نگه‌که‌ت بنێره...
چوار ده‌ورمان بارانه‌و له درزی نیگاوه،سێبه‌رمان بارانه‌و زه‌ردی زه‌رد .....
ڕووت له ڕووتی شینم دا ، وه‌ک سه‌راب ، وه‌ک خه‌ونی دزراوی کلاسیک، وه‌ک پێڵاو .
ڕه‌شه‌با ،پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڕمه‌ڕینی کیبورده‌کان! ڕووت له ڕووتی چاوم دا ، چه‌ن پات و دووپات سه‌گوه‌ڕی هه‌ناسه.....
نزیک و نزیکتر تا به‌رده‌م کۆنگره‌ی ڕێگاکان، تا ون بوون.
کافووری له‌شی تۆ ئاینده‌م شێت ده‌کا.
نزیک و نزیکتر .... وه‌ره پێش! ئوخژنی چێژ به گیانتا ده‌گه‌ڕێ_ با_.
