سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

سازمانی جیهانی ئایکورن ( سازمانی دیفاع له نووسه‌رانی ڕاونراو له سه‌رانسه‌ری جیهان) له دڕێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی خۆی دا و هه‌ر وه‌ها به مه‌به‌ستی دیالۆگ و نزیک کردنه‌وه و ئاشنا کردنی کو‌لتوور و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان و ناساندنی نووسه‌ران و ڕووناکبیرانی ناسراوی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به یه‌کتر، پرۆژه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی به ناوی شه‌هرزاد پێک هێناوه. ئه‌و پرۆژه‌یه، ئه‌ده‌بیاتی وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین، ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ده‌بیاتی سکاندیناویا، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی و.... ده‌گرێته خۆ.
پرۆژه‌ی ئه‌ده‌بی شه‌هرزاد له وڵاتانی سکاندیناویا له 3 وڵاتی سوید، نوروێژ و دانمارک ، ته‌رخان کراوه به ئه‌ده‌بیاتی کوردی، سویدی ، دانمارکی و نوروێژی.
له یه‌که‌م پرۆگرامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا که له وڵاتی سوید له 3 شاری ستۆکهۆڵم، ئۆپسالا و یۆتۆبوری که له مانگی ئاپریلی 2009 دا، به‌ڕێوه چوو، ته‌رخان کرابوو به شیعر‌و چیرۆکی کوردی و سویدی. جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌و پرۆگرامه له دوو به‌شی جیاواز و سه‌ر به‌خۆدا به ناوی ئێواری شیعری کوردی/ سویدی مه‌م و زین و ئێواره‌ی چیروکی کوردی / سویدی مه‌م و زین له‌و 3 شاره‌دا به‌ڕێوه چوو. هه‌ر وه‌ها ناو ئاخنی به‌رنامه‌کان به موزیکی کوردی ڕازابویه‌وه.
به‌شی شیعر:
شاعیرانی به‌شداربووی کورد
1_ عه‌بدۆڵلا په‌شێو
2_ به‌رۆژ ئاکره‌یی
3_ سێلوا گولێ
4_ مالمیسانیژ ( زازا)
5_ فاتمه ساوجی
6_ ئاخینا وڵات
7_ لارزۆ
شاعیرانی به‌شدار بووی سویدی
1_ Li Li
2_ jenny turnedal
3_ Sara Gordan
4_Arne johnsson
5_ Ylva Eggehorn
6_ Gerd Karin Nordlund
7_ Olivia Bergdal
8_ Kennet Klemest
9_ Linne Hansen
به‌شی چیرۆک و ڕۆمان:
نووسه‌رانی به‌شدار بووی کورد
1_ حه‌سه‌ن مه‌تێ
2_ ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
3_ فه‌رهاد گه‌وهه‌ری
4_ سیدقی هیرۆری
5_ سوله‌یمان قاسمی
6_ ئه‌نوه‌ر کاراهان
نووسه‌رانی به‌شدار بووی سویدی
1_ Maria Hermansson
2_ Christine Falkenland
3_Katharina kieri
4_ Goran Greider
5_ Elisabeth Rynell
6_Eva Adolphsson
7_ Isabella Varricchio
8_ Teodor Kallifatides
به‌شی موزیک:
1_عه‌دنان که‌ریم
2_ فه‌ریبۆرز
3_ به‌ها شێکۆ
4_ مه‌حه‌مه‌د شێخۆس
5_ ئه‌رده‌شیر
پێویسته ئاماژه بکرێت که پرۆژه‌ی شه‌هرزاد له وڵاتانی نوروێژ و دانمارکیش به هاوبه‌شی و به‌شداری نووسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی کورد و نووسه‌ر و شاعیرانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چی.

