سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان
خاتوو ئاواره‌ی ئازیز!
خۆشحاڵم میکانیزمێک دۆزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕاسته‌وخۆ (به بێ هیچ ده‌مارگرژییه‌کی به‌رته‌سکی حیزبی و ئه‌و کولتووره زاڵه‌ی که به داخه‌وه سه‌رتاپای ئه‌ندێشه‌و و سه‌رتاپای هه‌ڵسو که‌وتی ژیانی ڕۆژانه‌مانی داگرتبوو ، ئه‌و به‌سته‌ر و کولتووره‌ی که جه‌وهه‌ره و کیان و بوونی ئینسانه‌کانی ده‌خسته قاڵبێکی پێناسه‌کراوی ئیدولۆگه‌وه و...) له گه‌ل یه‌کتری بدوێین.
نیازم وا بوو له که‌ش و هه‌وایه‌کی دیکه و له شوێن کات و مه‌ودایه‌کی دیکه‌وه باسی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار به ژیانی تاکی و ژورنالیستی و ئه‌و به‌سته‌ر و ئاقاره‌ی که به‌شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان له سه‌ر بوون و که‌سایه‌تی و ئه‌ندێشه‌م کاریگه‌رییان بووه، باس بکه‌م. ئه‌و پرۆسه‌ی ژیانه‌ی که پڕیه‌تی له قه‌یران و جم و جۆڵ و هه‌ستانه‌وه و شکست و دووباره هه‌ستانه‌وه و ئه‌زموون. ژیانی تاکێکی کورد که به شێوه‌یه‌ک ئاوێته‌ی ژیانی کۆمه‌ڵکاکه‌ی بووه و له زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان دا(خوازراو یان نه‌خوازراو) به‌شدار بووه!!.
ڕه‌نگه نووسین و شرۆڤه‌کردن و تأویل کردنی هه‌ندێ که‌س (هه‌ر که‌س له ڕوانگه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌وه) له سه‌ر ئه‌و ڕه‌وت و ڕووداوانه‌ی که‌به شێوه‌یه‌ک خۆم حوزووری فیزیکیم هه‌بووه ، هانده‌رێک بێت بۆ نووسینی بابه‌تێکی جیدی و ره‌خنه‌گرانه له‌و پێوه‌ندیه‌دا و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی شه‌فاف بۆ دیالۆگێکی شارستانی و مودێڕن.(هیوادارم ئه‌و مه‌جاله‌م بۆ بڕه‌خسێ و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه له‌و بواره‌دا هه‌ڵبگرم) به‌ڵام چاوپێکه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی ئێوه که له بیره‌وه‌رییه‌کدا باسی منیشت کردبوو و له هه‌ندێک له سایته‌کان دا بڵاو کرابویه‌وه، ناچاری کردم به شێوه‌یه‌کی زۆر گووشراو ئاماژه به هه‌ندێ خاڵ بکه‌م.
1_ پێش ئه‌وه‌ی ببم به کادری نووسه‌رانی ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان، به پێی توانا، له ڕه‌وتی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداریم کردبوو(ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌ندێشه، شۆرای نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی ئه‌ندێشه، شۆرای نووسه‌رانی حه‌وته‌نامه‌ی تیشک و ....) هه‌ر وه‌ها بابه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانیم له بڵاوکراوه‌کانی ئه‌و کات وه‌ک: سروه، سیروان، ئاوێنه، زرێبار ، تیشک، ئاویه‌ر، کاروان، ڕامان، معیار و.... بڵاو کردبوویه‌وه.
2_ سونه‌تی زاڵ به سه‌ر ئه‌ده‌بیات و شێوازی نووسین له حیزبی دیموکرات‌دا به گشتی و ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان به تایبه‌تی،(ئه‌و ماوه زه‌مانیه‌ی که من له‌وێ بووم) سونه‌تێکی تا‌ک ڕه‌هه‌ندی ، تا‌ک جه‌مسه‌ری ، چه‌ق به‌ستوو له بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکی وشه و ئاقاری هزر و ئه‌ندێشه‌ی فرمووڵه‌کراوی ئیدئۆلۆژیزه‌ی حیزبی، به ناوی ئه‌ده‌بیاتی حیزب بوو. به شیوازێک که خوێنه‌ر هه‌ستی ده‌کرد زۆربه‌ی نووسراوه‌کان له مێدیاکانی حیزب دا ، نووسه‌ره‌که‌ی یه‌ک که‌سه!!. هه‌ر بۆیه خاوه‌نی ڕه‌وتی پلۆرالیسمی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی له سیستمی گه‌شه‌سه‌ندنی زمان و تکنیک و شێوازی تایبه‌تی نووسین نه‌بوو. ئه‌و ڕه‌وته‌ی که ژێرخانه کولتووری، ڕامیاری ،فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی تووشی ئاڵوگۆڕێکی جیدی کردبوو!! (ئه‌ڵبه‌ت نامهه‌وێ هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و که‌سانه ببه‌مه ژێر پرسیار که توانیان ئه‌و بازنه به‌رته‌سکه جێ بهێڵن و شێواز‌و سه‌بکی تایبه‌ت بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که حیزبه‌کان به گشتی و حیزبی دیموکرات به تایبه‌تی چه‌ن نووسه‌ری جیدی ته‌حویلی کۆمه‌ڵگا داوه؟ )
3_ میکانیزمی هه‌ڵسو که‌وت ونرخاندنی ده‌قه‌کان و تأیید کردنیان بۆ بڵاوکردنه‌وه له میدیاکانی حیزب دا، نه‌ده‌ڕۆشته خانووی ژورنالیستی مودێڕن به پێی فاکته‌ره عیلمی و زانستیه‌کانه‌وه. به‌ڵکوو زۆرتر به پێی زه‌وقی شه‌خسی ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه بوو که به داخه‌وه دوور بوون له ئه‌لف و بێی جیهانی ژورنالیستی به واتای پرفیشناڵی ئه‌و حیرفه‌وه!!
4_ ئه‌وه به‌ڕێز مامۆستا بێبه‌ش نه‌بوو به وتاره‌کاندا ده‌چوویه‌وه به‌ڵکوو به‌ڕێز بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌رئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی گشتی ئه‌وکاتی ڕادیۆ بوو، وتاره‌کانی تأیید ده‌کرد. ئه‌گه‌ر زه‌مانێکیش کاک باباعه‌لی حوزووری نه‌بایه‌ت ، جێگره‌که‌ی که ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزب بوو، ئه‌و کاره‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. ( ئه‌و کاته‌ی من له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕادیۆ بووم، به‌ڕێز بێبه‌ش خاوه‌نی پله‌ی ته‌شکیلاتی ڕێبه‌ری نه‌بوو. تائه‌و شوێنه‌ی من له بیرم بێت، به‌ڕێزیان به پێی سیستمی بوروکراسی حیزب ، خاوه‌نی ئه‌و سه‌ڵاحیه‌ته نه‌بوو!)
5_ پاش ڕۆشتنی هه‌ندێک له بێژه‌ره پڕ ئه‌زموونه‌کانی ڕادیۆ وه‌ک به‌ڕێزان خاتوو خه‌جیجی مه‌عزوور، عه‌لی جه‌وانمه‌ردی ، سه‌یران شه‌ره‌فی و سادقی عه‌سکه‌ری، ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان تووشی قه‌یرانێکی جیددی بوو و ئه‌و بۆشایه‌ش به که‌سانێکی وه‌ک خاتوو ئاواره جه‌لالی پڕ کرایه‌وه که نه به‌شێوه‌ی عیلمی و نه وه‌ک ئه‌زموون خاوه‌نی فاکته‌ره سه‌ره‌تایه‌کانی بێژه‌ری نه‌بوون هه‌ر بۆیه به هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌کان ( به شاهێدی چه‌ن که‌س له هاوکارانی ئه‌و کات، له خوێندنه‌وه‌ی وتارێکی مندا له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا بێبه‌شه‌وه(ته‌نانه‌ت وه‌ک بێژه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌زموون) _ وتارێک که له سه‌ر ڕه‌وتی شیعری نوێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نووسرابوو_ 16 هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌مان دۆزیه‌وه!! بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ی _ تابلۆ_ له جێگای _ تابۆ _ ، _ تایبه‌تمه‌ندی _ له جێگای تایبه‌ت و....) دژ کرده‌وه‌ی که‌سانی وه‌ک منی به‌دواوه بوو. دژ کرده‌وه‌یه‌ک که هیچ کات له چوارچێوه‌ی عورف و بنه‌ما ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌کانی ساحه‌ی رۆژنامه‌وانی تێنه‌په‌ڕی!!
هه‌ر چه‌ن دواتر خاتوو ئاواره له پرۆسه‌ی کاردا، توانی ئه‌زموونێکی باش به ده‌س بێنێت وتا ڕاده‌یه‌ک جێگای خۆی بکاته‌وه.
هیوادارم ژیانی نوێی خاتوو ئاواره، سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی به سه‌ر بنه‌ما و ڕۆحی ئه‌سڵی ڕووداوه‌کان دا. به تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی که هه‌ڵگری به‌شێک (هه‌ر چه‌ن بچووک) له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مانه و ئه‌گه‌ر بێلایه‌نانه‌و به پێی فاکته‌ره عیلمی و زانستیه‌کان شرۆڤه نه‌کرێن ، وه‌ک هه‌میشه له ژێر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و مه‌حفه‌لی و ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیدا شه‌هید ده‌بن و ده‌ڕۆنه خانووی قه‌یران و فه‌رامۆشییه‌وه.
7/ 12 / 2008
به‌رگێن
