سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان. فارسی
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس
بەیان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

ڕێکه‌وتی 2008 / 09 / 16 له یه‌کێک له سالۆنه‌کانی زانکۆی به‌رگێن، سمینارێک به به‌شداری خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه و به میواندارێتی
Amnesty International (Amnesty Student Bergen
بۆ ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان به‌ڕێوه چوو.
له‌و سمیناره‌دا خاتوو کارینه ویلهه‌یم
Karine Vilheim
مامۆستای زانکۆ ( که تزی دوکتوراکه‌ی له سه‌ر شۆڕسی کوردستانی باشوور نووسیوه) سه‌ره‌تا وازیه‌تی جۆگرافی کو ردستان و دابه‌شبوونی به سه‌ر 4 وڵات‌دا هێنایه به‌ر باس و پاشان به شێوه‌یه‌کی زۆر کورت مێژووی خه‌باتی هاوچه‌رخی کورد،
، هه‌ر له شێخ سه‌عیدی پیران و سمکۆ ئاغای شکاک و پاشان کۆماری مه‌هاباد و هه‌ر وه‌ها خه‌بات و تێکۆشانی پارته کوردیه‌کان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی کوردستانیانی به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و کونکرێت هێنایه به‌ر سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه‌ی جیدی. پاشان به کورتی ئاماژه‌ی به هاتنه سه‌ر کاری کوماوی ئیسلامی و کێشه و دۆزی کوردانی رۆژهه‌ڵاتی، له ژێر سیسته‌می ئه‌و حکوومه‌ته‌دا کرد. دوا به دوای وتاره‌که‌ی خاتوو کارینه، به‌ڕیز ئه‌یاز خوون سیاوشان باسی له سه‌رده‌می منداڵی و ئه‌و ئاقاره مێژوویی و سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیه‌ی له کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرد که ناوبراوی تێدا له دایک بووه. به‌ڕیزیان ئاماژه‌ی کرد که سه‌رده‌می منداڵی هاونه‌سله‌کانی ئه‌و ، هاوکاته له گه‌ل سێ ڕووداوی گرینگ و چاره‌نووس ساز. ڕووداوی یه‌که‌م ڕووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌رکاری حکوومه‌تی ئیسلامی له ئێران، ڕووداوی دووه‌م شه‌ڕی نێوان پارته سیاسیه‌کانی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی(فتوای جیهادی خومه‌ینی به دژی خه‌ڵکی کوردستان) ، ڕووداوی سێیه‌م شه‌ڕی ئێران/ عه‌راق . ناوبراو گوتی: هه‌ر کام له‌و سێ ڕووداوه، فه‌رهه‌نگ و کولتووری تایبه‌تی خۆی خولقاند و هه‌ر کام به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کاریگه‌ری تایبه‌تیان له سه‌ر چۆنیه‌تی شکڵ گرتن و په‌روه‌رده‌بوونی نه‌سلی ئێمه داناوه. ناوبراو له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به دامه‌زراندنی ئه‌نجه‌مه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنیان و چونیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی له کوردستانی ئێران و له دایک بوونی بزووتنه‌وه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان( کرێکاران، ژنان، خوێندکاران و ....) له باری زه‌مانییه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. له به‌شێکیتری قسه‌کانی خوون سیاوه‌شان دا ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی نووسینی خۆی و ڕه‌وتی ئه‌ده‌بی و ئه‌و پارامتره‌ئه‌ده‌بی و کوولتووریانه‌ی باڵی به سه‌ر فه‌زای شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا کێشاوه، کرد. ناوبراو له کوتایی قسه‌کانی دا باسی مانگرتنی زیندانیه سیاسیه‌کانی کورد له گرتووخانه‌کانی کوماری ئیسلامی‌دا کرد که له رۆژی 2008 / 08 / 25 ده‌ستی پێکردووه و هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه. هه‌ر وه‌ها به شێوه‌ی جیدی داوای له ئاماده‌بوان کرد که له ڕێگاو کاناڵی خویانه‌وه پشتیوانی له مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه بکه‌ن چوونکه گیانیان له مه‌ترسیدایه ونه‌هێڵین سناریوی دووپاتبوونه‌وه‌ی تراژدییه‌کی ئینسانی دیکه چاوه‌ڕێی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی کورد بکات.
پێویسته ئاماژه بکرێت که به‌ڕێز ئیدریسی ئابده خوێندکاری ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی وه‌رگێڕی قسه‌کانی ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان به زمانی نوروێژی بوو. 
