serheldan
ئەدەب و کولتوری کوردی
|
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
سه‌رکوتکردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان ڕسواده‌که‌ین!
به‌یان نامه‌ی کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا!
ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه مه‌ده‌نی و ماف پاڕێزه‌کانی جیهان!
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
وه‌ک ئاگادارن ده‌سه‌ڵاتی مل هوڕ و خۆسه‌پێنی ئیسلامی له ئێران دا، له درێژه‌ی پرۆسه‌ی قه‌ڵاچۆکردن و ڕیشه‌کێشکردنی ناوه‌نده کولتووری و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان، پرۆژه‌یه‌کی نوێێ سیستماتیکیان ده‌س پێکردۆته‌وه. سه‌پاندنی 11 ساڵ حوکمی زیندان بۆ به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ، به‌ڕێز محه‌مه‌د سدیقی که‌بوودوه‌ند ، سه‌پاندنی 5 ساڵ حوکمی زیندان بۆ خوێندکار و چالاکی مافی ژنان هانا عه‌بدی و هه‌ر وه‌ها زیندانی کردنی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاوی خوێندکارانی کورد و نادیار بوونی چاره‌نووسیان. له‌م دوایانه‌ش دا ده‌سگیر کردن و ئه‌شکه‌نجه دانی چالاکی بواری ڕۆژنامه‌وانی ، که‌ماڵ شه‌ریفی که له‌ژێر زه‌بر و زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ئێران دا، به نهێنی بۆ کاری توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی، سه‌ردانی کوردستانی کردۆته‌وه، به ڕاشکاوی ویستی بنه‌بڕ کردنی بزافه مه‌ده‌نیه‌کان نیشان ده‌دات. ئه‌مه له کاتێکدایه که سزای له داردانی به‌ڕێزان عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ، هیوا بووتیمار و فه‌رزادی که‌مانگه‌ر هه‌ر له جێگای خۆی به‌رده‌وامه و چاره‌نووسێکی نادیار و پڕ له گومان، چاوه‌ڕێیان ده‌کات.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران ، درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته ، به له نێو بردن و سڕینه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان ده‌زانێت که کۆمه‌ڵگای رووناکبیری کوردستان ، له پرۆسه‌یه‌کی درێژی زه‌مانی دا به ده‌ستی هێناوه. هه‌ر بۆیه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی قووڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت و له هه‌مان کاتدا داوا له هه‌موو ناوه‌نده پێوه‌ندی داره‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کات ، گوشار بخه‌نه سه‌ر ده سه‌ڵاتی ئێران بۆ به‌ر به‌ست کردنی ئه‌م ڕه‌وته‌و ئازاد کردنی چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی له کوردستان.
کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران 2008 / 7 / 2
|
, 01:06
,
2008/7/3
|
بۆچوون
|
بۆچون
وێرای سڵاو و رێز‌و حورمه‌ت بۆ جه‌نابتان
سایته که ت جوان و رازاوه‌یه له بواری خوێدا.
هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت به‌رێزم
سه‌ردانی ئێمه‌ش بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كرا بیر‌و رای خۆتان ده‌ر ببرن خۆشحاڵ ده‌بین.
به هیوای سه‌ر فه‌رازی بۆ به‌رێزت.
|
www.setoon.blogfa.com selah remezani
04:30
,
2008/8/4 |
لینک
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 2 له 24
| پێشوو
|
| |