serheldan
ئەدەب و کولتوری کوردی

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان

جەلیل ئازادی خواز
کانوونی نووسەرانی کوردستانی ئێران
خۆر هەڵات نیوز
حسێن حەیدەری
مستانەها
ناوەندی رۆنان
ڕنسانس

راپۆرتی به‌ڕێوه‌چوونی سمیناری شه‌وی کوردی له‌ ئۆسلۆ

  کوسار فه‌تاحی  رۆژی دوو شه‌مه‌، 28 ی ئاپریل، کتێبخانه‌ی کولتوور هاوسی ئۆسلۆ سمیناره‌کی به‌ ناوی (شه‌ڤا کوردی) بۆ کۆمه‌ڵێک نوسه‌ری کورد و ژنه‌ نووسه‌رێکی نۆروێژی به‌رێوه‌ برد. به‌رنا‌مه‌که‌ له‌ کاتژمێری 6ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ به‌شداری میوانه‌ کورد و نۆروێژییه‌کان ده‌ستی پێ کرد. سه‌ره‌تا کوردیناتۆری سمیناره‌که‌ به‌رێز خانمی ئینگه‌ بیورگ به‌ زمانی نۆروێژی به‌خێر هاتنی میوانه‌کانی کرد و پرۆگرامه‌که‌ی کرده‌وه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ ئه‌م سمیناره‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له چه‌ند ره‌هه‌ندێکی جیاوازه‌وه‌ به‌ میوانه‌ نۆروێژییه‌کان. سه‌ره‌تا به‌ڕێز فه‌رۆخ نیعمه‌تپوور، نوسه‌رو رۆشنبیر باسێکی پۆخت و تازه‌ بابه‌تی به‌ ناوی "کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ئێران و کۆسمۆپۆلۆتیزم" پێشکه‌ش کرد. نیعمه‌تپوور که‌ باسه‌که‌ی خۆی به‌ زمانی نۆروێژی ئاماده‌ کردبوو، سه‌ره‌تا به‌ کورتی باسی مێژووی ئه‌م چه‌مکه‌ و ره‌گه‌زه‌ ماناییه‌کانی کرد و ئه‌وسا هه‌وڵی دا که‌ کاریگه‌رییه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کوردستانی ئێراندا باس بکا. کۆسمۆپۆلیتیسم وه‌ک چه‌مکێک که‌ تاک و عه‌قڵ له‌ ماهییه‌تی مرۆڤدا به‌رجه‌سته‌ ده‌کا، ئه‌و خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ بوون که‌ هه‌وڵ ده‌درا به‌ جۆری ئه‌و ره‌وتانه‌ گرێ بدرێن که‌ ئیستاکه‌ له‌ کوردستانی ئێراندا له‌ ئارادان. پاشان به‌ڕێز کۆسار فه‌تاحی، رۆشنبیر باسێکی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌هه‌نده‌ مێژووییه‌کانی زمانی کوردی و هۆکاره‌کانی چه‌ند به‌ش بوونی ئه‌و زمانه‌ له‌ روانگه‌ی زمانناسی مێژووییه‌وه‌ خسته‌ روو و ئاماژه‌ی به‌و فاکته‌رانه‌ دا که‌ زمانی کوردییان له‌ ره‌وتی مێژوویی خۆیدا خستۆته‌ ژێر کاریگه‌ری و تووشی چه‌ند دیالیکته‌بوونیان کردووه‌. له‌م باسه‌دا هه‌روه‌ها هه‌وڵ دروابوو که‌ به‌ کورتی قۆناخه‌ دیار وتایبه‌ته‌کانی گه‌شه‌کردنی به‌ نۆبه‌ی هه‌رکام له‌و دیالیکتانه‌ ده‌ستنیشان بکا. پاش پشوویه‌ک و بیستنی کورته‌ موزیکێکی کوردی، نۆبه‌ گه‌یشته‌ به‌ڕێز ئه‌یاز خونسیاوه‌شان، نوسه‌ر و شاعێر. ناوبراو باسه‌که‌ی خۆی به‌ ناوی "ره‌وتی شێعری کوردی له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات" ته‌رخان کردبوو بۆ قۆناخبه‌ندیکردنی ره‌وته‌ شێعرییه‌کانی کوردستانی ئێران و سێ قۆناخی بۆ شێعری نوێی کوردی دیاری کردبوو و هه‌وڵی دابوو که‌ هه‌رکام له‌و قۆناخانه‌ به‌ پێی زه‌رووره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و باری رۆشنبیری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی شڕۆڤه‌ بکا و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌رکام له‌و قۆناخانه‌ ده‌ستنیشان بکا. باسه‌که‌ی ناوبراو قورسایی زیاتری خستبووه‌ سه‌ر قۆناخی سێهه‌می شێعری نوێێ کوردی له‌ کوردستانی ئێران دا.به‌شی چواره‌می سمیناره‌که‌ باسێکی به‌ پێز بوو که‌ به‌رێز شوان حه‌مه‌، رۆژنامه‌نووس و نوێنه‌ری  رۆژنامه‌ی( ئاوێنه‌) له‌ ئۆرووپا، تێێدا به‌ زمانی نۆروێژی ئاماژه‌یه‌کی کورتی به‌ ره‌هه‌نده‌ مێژووییه‌کانی رۆژنامه‌نووسی کوردی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌ پێی دۆخه‌ جۆرواجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ کوردستانی باشووردا کردبوو، ناوبراو له‌ باسه‌که‌ی خۆیدا گرنگییه‌کی تایبه‌تی دابوو به‌ ره‌وشێ ئێستای رۆژنامه‌نووسی کوردی له‌و به‌شه‌ رزگارکراوه‌ی کوردستاندا. لێره‌دا شوان حه‌مه‌ کێشه‌ جدییه‌کانی میدیای ئازاد و سه‌ربه‌خۆی کوردی و گرفته‌ سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رده‌م کاری رۆژنامه‌ نووسه‌ سه‌ربه‌خۆه‌کانی راڤه‌ کرد و ره‌خنه‌ی جددی له‌ ره‌فتاری نادیموکراتیکی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانی باشوور گرت. به‌شی دوایی به‌رنامه‌که‌ ته‌رخان کرابوو بۆ خانمی راندی مۆ،  که‌ نابراو  باسی سه‌فه‌ری هاوینی رابردووی خۆی بۆ کوردستانی ئێران کرد و به‌ نیشاندانی وێنه‌ و دیکۆمینتاره‌کانی سه‌فه‌ره‌که‌ی، باری ژیان و گوزه‌رانی کورده‌کان و کولتوور و داب و نه‌ریت و هونه‌رو میعماری کوردی بۆ ئاماده‌بووان کرد. خانمی راندی خۆشحاڵبوونی خۆی له‌و سه‌فه‌ره‌ راگه‌یاند و هیوای خواست که‌ له‌ داهاتوودا دیسان بتوانێ سه‌فه‌ری له‌و چه‌شنه‌ بکاته‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ چه‌ند ته‌له‌فزیونی کوردیش بانگهێشتی سمیناره‌که‌ کرابوون، له‌وانه‌ ته‌له‌فزیونی تیشک تێڤێ و کوردستان تێڤێ. سمیناره‌که‌ به‌ خه‌ڵاتکردنی نوسه‌رانی به‌شدار له‌ لایه‌ن کولتور هاوسی ئۆسلۆوه‌ له‌ کاتژمێر 10ی شه‌ودا کۆتایی پێ هات .

, 22:16 , 2008/5/2
بۆچوون


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 5 له‌ 24 | ‌پێشوو