رێکه‌وتی 2008 /2 / 12 له شاری به‌رگێنی نوروێژ، سمینارێک به دوو زمانی کوردی و نوروێژی ، به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی شاری به‌رگێن و کتێبخانه‌ی گشتی ئه‌و شاره ، بۆ ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان به ڕێوه چوو .
له‌و سمیناره‌دا ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی کوردی ئه‌و شاره و هه‌ر وه‌ها چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی و فه‌رهه‌نگی نوروێژ و کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی نوروێژ به‌شدارییان تێدا کرد . سه‌ره‌تا کاروان سه‌لیم به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری به‌رگێن ،وێڕای به‌خێر هاتنی کردنی میوانه‌کان ، سمیناره‌که‌ی ده‌س پێ کرد . پاشان خاتوو ترینه كولده‌روپ فلاته‌ن به‌رپرسی گشتی کتێبخانه‌ی شاری به‌رگێن و یه‌کێک له که‌سایه‌تیه ناسراوه
(Trine kolderoup flaten )فه‌رهه‌نگیه‌کانی وڵاتی نوروێژ ، کورته‌یه‌ک له سه‌ر کارنامه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ئه‌یاز خوونسیاوهشان دواو و وێڕای به‌رز نرخاندنی کار و چالاکیه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیه‌کانی ئه‌یاز ، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌یاز وه‌ک یه‌که‌م نووسه‌ری شاری ئازاد، هاتۆته ئه‌م شاره و کتێبخانه‌ی گشتیش هه‌موو پێداویستیه کانی ژیانی فه‌رهه‌نگی و ژیانی شه‌خسی ئه‌یازی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌ئه‌ستۆ گرتوه . هه‌ر وه‌ها گۆتیشی به‌و ناسینه‌ی که له‌م نووسه‌ره هه‌مانه ، ده‌توانێ حه‌ڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندی و هاوکاری له نێوان کۆمه‌ڵگای ڕووناک‌بیری کوردستان و وڵاتی نوروێژ درووست بکات . ئێمه به شانازییه‌وه هه‌موو مکانیزمه‌کانی خۆمان وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین بۆ درووست کردن و پێک هێنانی ئهوپێوهندیه.
پاشان به‌ڕێز هێنین وارلۆ(henning warloe)به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی له به‌شی کو‌لتوور ، وه‌رزش و بازرگانی شاری به‌رگێن ، وێڕای ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشحاڵی خۆی ، به‌و هۆیه‌ی که شاری به‌رگێن هاتۆته گه‌ردوونه‌ی شاره‌کانی نووسه‌رانی شاری ئازاد له جیهان و ئهیازیش وه‌ک یه‌که‌م زووسهر ، ده‌بێته میوانی ئه‌م شاره !. هێنین وارلۆ ئه‌وه‌ی دووپات کرده‌وه که شاره‌وانی به‌رگێن ، هه‌موو هه‌وڵ و میکانیزمه‌کانی خۆی ، به کار ده‌به‌ستێت تا ژیانی ئه‌یاز وه‌ک نووسه‌ری شاری ئازاد، سه‌رکه‌وتوو بێت و بتوانێت ڕێگا و جێگای خۆی بدۆزێته‌وه . هه‌ر وه‌ها دڵ خۆشی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌و هاوکاریه نزیکه‌ی که له نێوان گرووپی خارجی و نۆروێژیه‌کان دا، پێک هاتووه و هاوکات ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ئاماده بوون بۆ پێشوازی کردن له ئه‌یاز . پاشان وارلۆ ، تابلۆیه‌کی نه‌قاشی به نرخ ، که کاری نه‌قاشی به ناوبانگی نۆروێژی ئێرلین والترسۆنهErling Valtyrson له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه پێشکه‌ش به ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان کرد . له باری ئاسایی دا ئه‌و خه‌ڵاته به که‌سانێک ده‌به‌خشرێت که خزمه‌تێکی کولتووری به‌رچاویان به شاری به‌رگێن کردبێت به‌لام وارلۆ پێی وابوو که ئه‌یاز ده‌توانێت به درێژه دانی کاری ئه‌ده‌بی و کولتووری خۆی، شاری به‌رگێن ده‌وڵه‌مه‌ند بکات .
دوا به دوای قسه‌کانی به‌ڕیز وارلۆ ، ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان ، سه‌ره‌تا وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی و کتێبخانه‌ی گشتی، بو پێک هێنانی ئه‌و سمیناره وهه‌ر وه‌ها وێڕای سپاس و قه‌درزانین له شاره‌وانی به‌رگێن و که‌سایه‌تییه‌کی به‌رزی وه‌ک وارلۆو به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته ، باسه‌که‌ی ده‌س پێ کرد . به‌ڕێزیان سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕه‌وتی ڕووناک‌بیری سه‌رده‌م له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ، مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه که ڕیشه و بنه‌ماکانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی ژ ك و کۆماری کوردستان له مه‌هاباد . که ده‌خوازێ به وردی لێکۆڵینه‌وه و تاویل و ڕاڤه‌ی له سه‌ر بکرێت ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که باسه‌که‌مان له سه‌ر وه‌زعیه‌تی رووناکبیری له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی دایه ، هه‌ر بۆیه باس له‌و زه‌مینه و به‌سته‌ر و ئاقاره ده‌که‌ین که له‌و زه‌مانه‌دا (نزیک به 30 ساڵ) ، ڕه‌وتی فه‌رهه‌نگی و ڕووناک‌بیری له کوردستان ، سه‌ری هه‌ڵدا و گه‌شه‌ی سه‌ند .
ناوبراو ، بنه‌ماو و سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی ڕه‌وتی رووناکبیری له کوردستانی ئێرانی له باری زه‌مانی و له چوارچێوه‌ی شکڵ گرتن و ته‌کمێڵ بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ، دابه‌ش کرد به سه‌ر پێنج قۆناغ دا .
قۆناغی یه‌که‌م : پاش ڕووخانی حکوومه‌تی شا و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی (ده‌ورانی تێکۆشانی ئازاد و ئاشکرای حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان تا شه‌ری ئێران / عه‌راق _ ده‌ورانی شۆڕش _ )
قۆناغی دووه‌م : ده‌ورانی شه‌ڕی ئێران / عه‌راق (ده‌ورانی میلیتاریستی که 8 ساڵی خایاند )
قۆناغی سێ یه‌م : ده‌ورانی پاش شه‌ڕ ( حکوومه‌تی 8 ساڵه‌ی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ره‌فسه‌نجانی )
قۆناغی چواره‌م : ده‌ورانی خاته‌می ( 2ی جۆزه‌ردان و ڕیفۆرمیسته‌کانی نێو ده‌زگای ده‌سه‌ڵات )
قۆناغی پێنجه‌م : قۆناغی ئه‌حمه‌دی نژاد ( حکوومه‌تی ئۆڵترا میلیتاریستی و فاشیزمی دینی)
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی کرد که هه‌ر کام له‌و قۆناغه هه‌ستیارانه ، تایبه‌تمه‌ندی و پارامتری خۆی له بواری سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی و.... هه‌بوو. هه‌ر بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ڕووناکبیریش ڕاسته‌وخۆ، ده‌نگدانه‌وه و زایه‌ڵه‌ی که‌ش و هه‌وای ئه‌و قۆناغانه بوو . له قۆناغی یه‌که‌م دا ، به هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان گۆڕه‌پانی هه‌ڵس و که‌وتی ئاشکرای (بۆ ماوه‌یه‌کی کورتی زه‌مانی ) حیزب و سازمانه سیاسهسیهکانی کوردستان بوو و به هۆی گڕ و تینی ڕه‌وتی سیاسی له کوردستان و هه‌ر وه‌ها به هۆی ڕادیکاڵ بوونی ئایدۆلۆژی بزووتنه‌وه‌کان ( ئیسلام ، ناسیونالیسم ، مارکسیست و ... ) ، نه‌بوون یان که‌م بوونی فه‌رهه‌نگ و کولتووری (تساهل، تسامح ومدارا ) و عه‌قڵانیه‌تی دیموکراسی له ئه‌ده‌بیات و هه‌ڵسو که‌وتی پارته سیاسیه‌کان و له هه‌مووی گرینگتر به هۆی شه‌ڕی داسه‌پاو به سه‌ر کوردستان دا (که سه‌رانسه‌ری کوردستانی کرده به‌ره‌ی شه‌ڕ ) و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ بواردا به هۆی شه‌ڕی براکۆژییهوه ، جگه له کۆمه‌ڵێ سروود و شیعری حیماسی و کۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه و گۆڤاری حیزبی ، شتێکی جیدی و ئه‌وتۆ له بواری ئیکادمیک و زانستی یه‌وه که بتوانێ کاراکتر و سیمای ئینسانی کو‌رد به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه ، پێناسه بکات ، نابینین .
له قۆناغی دوه‌میش دا به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئێران / عهراقهوه و به هۆی ئه‌وه‌ی که حکوومه‌ت هه‌موو وڵاتی به گشتی و کوردستانی به تایبه‌تی ، میلیتاریزه کرد و تێکۆشان و خه‌باتی هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانی قه‌ده‌غه کرد و هه‌ر وه‌ها به ئیسلامیزه کردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه‌کانی وڵات و ئایدۆلۆژیزه کردنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری به‌ستێنه‌کانی ژیان و دروست کردنی کولتووری سانسۆر و خۆ سانسۆرکردن و بایکۆتی خه‌به‌ری ، ده‌ورانی بێ ده‌نگی ، گۆشه‌گیری (انزوای فه‌رهه‌نگی و سیاسی ) ، له سه‌رانسه‌ری کوردستان ده‌س پێ ده‌کات که ده‌توانین به ده‌ورانی ترس ، تۆقاندن ، زیندان ، ئیعدام ، سانسۆر و له ئاکام دا ده‌ورانی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی خواسته میللی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، ناوزه‌د بکه‌ین .
له قۆناغی سێ یه‌م دا به هۆی کۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌وه و که‌م بوونه‌وه‌ی فه‌زای میلیتاریستی له وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ی شاره‌کانی کوردستان بۆ ماڵ و مه‌سکه‌نی خۆیان و ڕۆشتنه سه‌ره‌وه‌ی خواست و (توقع) ی خه‌ڵک ، دوو ڕووداوی زۆر گرینگ که ده‌بنه ژێرخان و بنه‌مای ئه‌ساسی ڕه‌وتی ڕووناک‌بیری له کوردستان ، ڕوو ده‌دات . یه‌که‌م ده‌رچوونی گۆڤاری سروه به زمانی کوردی و دووه‌م درووست بوونی ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کان، له سه‌رانسه‌ری شاره‌کانی کوردستان بوو. هه‌م گۆڤاری سروه و هه‌م ئه‌نجۆمه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه کونترۆڵ و چاوه‌دێری ده‌کران به‌ڵام توانییان کۆمه‌ڵی هه‌نگاوی جیدی و ڕیشه‌یی هه‌ڵ بگرن و ده‌توانین بڵین که نۆخته وه‌رچه‌رخانێک بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رووناکبیری له کوردستان . چوونکه گوڤاری سروه و ئه‌نجومه‌نه‌کان توانییان تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌دیبان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان، ده‌وری یه‌کتر کۆبکاته‌وه و هه‌ر وه‌ها فێر کردن و پێ گه‌یاندنی جیلێکی نوێ له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و هه‌ر وه‌ها به گرتنی چه‌ندین سمینار و کونفرانسی جوراوجوری کوردی و دانانی ده‌وره(کورس) فێر بوونی زمانی کوردی و بڵاو کردنه‌وه‌ی گۆڤار و کتێبی کوردی و .....هتد نه‌خش و ڕۆڵی پۆزیتیڤی خۆیان نیشان بده‌ن .
له قۆناغی چواره‌م دا به هۆی هاتنه سه‌ر کاری خاته‌می و گۆتهزای ریفۆرم و ئیسڵاحاتهوه و هه‌ر وه‌ها کرانه‌وه‌یه‌کی نیسبی له وازیه‌تی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و کوردستان دا (!!) ، بزووتنه‌وه‌ی رووناکبیری له کوردستان له چوارچێوه‌ی چه‌ند گۆڤار و هه‌ر وه‌ها ئه‌نجۆمه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کان ،هاته ده‌ر و به شێوه‌ی جیدی تر و تخصصی تر هاته گوڕه‌پانی تێکۆشانی خۆیه‌وه . هه‌ر بۆیه چه‌ندین ڕێخراوی سینفی و تخصصی له زۆربه‌ی بواره‌کان دا وه‌ک: یه‌کیه‌تی خوێندکارانی کوردستان ، یه‌کیه‌تی ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان ، یه‌کیه‌تی ژنانی کوردستان(له زۆربه‌ی شاره‌کان دا ) ، مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕێخراوی سینه‌ما و شانۆ و ..... درووست بوون و تێکۆشانی خۆیان ده‌س پێ کرد . به‌ڕێز خوون سیاوه‌شان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خاته‌می و حکوومه‌ته ریفۆرمیستهکهی ، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی وه‌ڵامده‌ری ئه‌و ئیعتماد و ده‌نگانه بێت که خه‌ڵکی ئێران به ناوبراویان دابوو و ئه‌گه‌رچی وه‌فاداری به نئزامی ئیسلامی و به‌یتی ڕێبه‌ری بۆی گرینگتر له خه‌ڵکی ئێران بوو به‌ڵام ڕه‌وتی رووناکبیری( به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه ) له کوردستانی ئێران دا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تووشی زۆر قه‌یران و زۆر خه‌ساری گه‌وره بوو ، به‌ڵام له کۆ دا و له چوارچێوه‌یه‌کی گشتی دا نه‌وه‌ستاوه و به‌ره‌و پێس چووه !! . ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ بواردا به‌رهه‌می رووناکبیری کو‌رد ، جۆگرافیای کوردستان جێ دێڵێ و هه‌موو پانتایی و جۆگرافیای جیهان ده‌گرێته‌وه
.قۆناغی پێنجه‌م : قۆناغی فاشیزمی دینی و هاتنه سه‌ر کاری حکوومه‌تی ئه‌حمه‌ی نژاده. ماشینی سه‌رکوت و ترس و وه‌حشه‌ت له که‌وردستان ، هه‌موو بهستێکانی ژیانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی کومه‌ڵگای کوردستان ده‌گرێته‌وه و به شێوه‌ی سیستماتیک و سیناریۆی له پێش داڕێژراودا ، هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ی بۆ ڕیشه کێش کردن و داپڵۆسینی هه‌موو بایه‌خه ئینسانی و مرۆیه‌کانی کوردستان ده‌س پێ ده‌کات . به‌ستنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بڵاوکراوه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان و گرتن و ڕاوه‌دوونانی کادری ئه‌و بڵاوکراوانه ، به‌ستنی ڕێخراوه‌کانی ژنان و داخستنی گوڤارهکانیان و زیندانی کردنی چالاکانی ئه‌و بواره ، زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه و ته‌نانه‌ت کوشتنی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران ، گرتن و زیندانی کردنی چالاکانی کرێکاری و .... سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن .
له کۆتایی دا ناوبراو ، به وردی له سه‌ر دۆسیه و فایلی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بووتیمار دوا و وێڕای پشت به‌ستن به قسه‌ی ماف ناسانی به ناوبانگی ئێران سه‌باره‌ت به کێشه‌ی عه‌دنان و هیوا ، ئه‌و حوکمه‌ی به ناڕه‌وا زانی و داوای له دانیشتوان کرد که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌و حوکمه ڕاوه‌ستن و گۆشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ ئازاد کردنی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ئه‌و دوو تێکۆشه‌ره لاوه . چوونکه عه‌دنان و هیوا یه‌که‌م که‌س نین و ئاخر که‌سیش نابن . به‌رنامه وپرۆژه‌ی حکوومه‌ت ، قڕ کردن و تاساندنی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و رووناکبیری خه‌ڵکی کوردستانه . له کۆتایی دا به‌شداربوان به پرسیار و به‌شداری کردن له باسه‌که، سمیناره‌که‌یان به پێز و ده‌وڵه‌مه‌ند کرد و پاش نزیک به 4 کاتژمێر ، به ڕه‌زایه‌ته‌وه سالۆنی سمیناره‌که‌یان به جێ هێشت . پێویسته ئاماژه بکرێت که وه‌رگێڕی قسه‌کانی ئه‌یاز خوون سیاوه‌شان بۆ سه‌ر زمانی نوروێژی، به‌ڕێز ئیدریسی عه‌بده خوێندکاری کوردی دانیشتووی به‌رگێن بوو .
|